سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت؛ ئەمریکا بەهۆی ئەنجامی دوایین هەڵبژاردنەکان هەنگاوێکی گەورە بەرەو دواوە گەڕاوەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لەتروس سۆشیال نوسیوویەتی، بازاڕی پشکەکان، لە سەردەمی ئەودا وەک موشەک بەرەو سەرەوە دەچوو، لە یەک رۆژدا زیانی بە بەهای سێ تریلیۆن دۆلاری بەخۆوە بینی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بەهۆی ئەنجامی دوایین هەڵبژاردنەکان هەنگاوێکی گەورە لە مێژوودا بەرەو دواوە گەڕاوەتەوە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا ترەمپ بڵێن دەداتە بە لایەنگرانی و ئاماژەی بەوەکرد،"هیچ ترستان نەبێت، زۆر لە جاران گەورەتر و بەهێزتر دەگەڕێینەوە".