سوپای پاسداران سوتانی دوو كەشتی نەوتهەڵگر و كەشتیەكی قەتەری راگەیاند
کەژان
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سوپای پاسداران لەبارەی ئاگرگرتنی دوو کەشتیی نەوتهەڵگر و کەشتییەکی وڵاتی قەتەر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: بەرێگایەكی نایاسایی لە گەروی هورمز ئاگریان گرتووە.
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، شەوی رابردوو لە دوو رووداوی جیاوازدا، بەهۆی تێپەڕبوونیان لە رێڕەوێكی نایاسایی لە باشوری گەروی هورمز، دوو كەشتیی نەوتهەڵگر و كەشتییەكی قەتەری بەهۆی بەركەوتنیان بە مین ئاگریان گرتووە و وەستاون.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، دەستیان بەسەر دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە جۆری لوكاسدا گرتووە.
لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە، هەوڵدان بۆ پێشێلكردنی یاساكان لە گەروی هورمز تەنها زیانی دارایی و شكستی سیاسیی زیاتری بۆ ئەمریكا لێدەكەوێتەوە.



