عراقچی: قبوڵکردنی مەرجەکانمان لەلایەن ئەمەریکاوە، رێگە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان خۆش دەکات
محەمەد رزگار
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
لە کاتێکدا گفتوگۆکان لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە لە دەوحه لە نێوان واشنتۆن و تاران بەردەوامن، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە رێگەی قەتەر و پاکستانەوە سەرقاڵی گفتوگۆی چڕوپڕە لەگەڵ ئەمەریکا، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خۆپاراستن لە خولێکی نوێی جەنگ.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی رەسمی ئیرنا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی هەستیاری و مەترسی رەوشی ئێستا، راوێژ و گفتوگۆکان زۆر چڕن، هاوکات دەستخۆشی لە رۆڵی نێوەندگیر و چالاکی دەوحه و ئیسلامئاباد کرد لەو بوارەدا.
ئەوەشی خستەڕوو، قبوڵکردنی مەرجەکانی ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە، دەبێتە هۆی کردنەوەی گەروی هورمز و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان.



