وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، لە گفتوگۆکانیان بەرەوپێشچوونی هەبووە بەڵام گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی بەندە بە وەڵامی ئەرێنیی ئەمریکا.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دیپلۆماسی و دیالۆگ لە رێگەی نێوەندگیری قەتەرەوە بەردەوامە بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، هیواشی خواست لایەنی ئەمریکی دروست مامەڵە بکات و وەڵامی ئەرێنییان بداتەوە تا بگەنە رێککەوتنێک.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی رۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، وەفدی دانوستانکاری ئێران بۆ سێیەم رۆژی لەسەریەک لە دەوحەن و راستەوخۆ لەگەڵ نێوەندگیری قەتەری واشنتۆن لە سەرخەتن بۆ بەدەستهێنانی رێککەوتنێک کە کۆتایی بە رووبەڕووبوونەوە سەربازییەکان بهێنێت.

ئەم دانوستانانە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچن کە ترسی دەستثێکردنەوەی خولێکی نوێی شەڕ لەئارادایە، بەتایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی نیوەی کۆنگرێسی ئەمریکا، لەو چوارچێوەیەدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە گفتوگۆکان بە باشی بەڕێوەدەچن بەڵام بژارەی سەربازی هێشتا لەسەر مێزە؛ لە بەرانبەردا موجتەبا خامنەیی رابەری ئێران فەرمانی بە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی داوە لە ئامادەباشی تەواودا بن و تاران هەڕەشەی کردووە هەر هێرشێک بکرێتە سەریان، بەبێ ڕەچاوکردنی سنوری جوگرافی وەڵامی توند دەدەنەوە.