کەناڵ12ـی ئیسرائیل بڵاویکردوەتەوە، نیشانەکانی دەستپێکردنەوەی جەنگ رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبوندایە و هۆشداری دەدرێت زیاتر لە نێوەی کۆگاکانی موشەکی ئێران لەناو نەبراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە راپۆرتێدا، کەناڵە ئیسرائیلییەکە بڵاویکردوەتەوە،شارەزایان پێیانوایە، تەنیا چەند رۆژێک یان زۆرترینی چەند هەفتەیەک ماوە تا ترەمپ بەو ئەنجامە بگات کە بەردەوامبوون لە چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی ئێران بێمانایە.،

کەناڵ 12ـی ئیسرائیل پێشبینی کردوە، دوای هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل،  دۆناڵد ترەمپ هەوڵدەدات پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ئەو کارەبکات و هێرشەکان بۆسەر ئێران دەستپێبکاتەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە؛ ئێران لە ئێستادا نزیکەی هەزار و 500 موشەکی بالیستی هەیە و لە ئەگەری روبەڕوبونەوەیەکی دیکەدا شارەکانی ئیسرائیل جارێکی دیکە دەبنە ئامانجی ئەو موشەکانە.