حوسیەكانی یەمەن بینای وەزارەتی بەرگری سعودیەیان بۆردومان كرد
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
حوسییەكانی یەمەن ئاشکرایانکرد، بینای وەزارەتی بەرگری سعودیە و كۆمپانیای ئارامكۆی ئەو وڵاتەیان بە ئامانج گرتووە.
یەحیا سەریع وتەبێژی حوسییەكان رایگەیاند، لە 100 رۆژدا سعودیە زیاتر لە دوو هەزار و 900 هێرشی ئاسمانی و موشەكی ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە 562 كەسی مەدەنی كوژراون و برینداربوون.
دەشڵێت، لە چەند ئۆپراسیۆنێكی جیاوازدا وەزارەتی بەرگری سعودییەیان بە ئامانجگرتووە لەگەڵ فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی فەهد لە دەمام.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمپانیای ئارامكۆیان بۆردومان كردووە و ئاگر لە بەندەری یەنبوع كەوتوەتەوە.
وتیشی، هەڕەشەی سعودیە بۆ كردنەئامانجی هۆزەكانی یەمەن بە ئاسانی تێناپەڕێت و بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی چالاكییەكانمان بەرەو قوڵایی خاكی سعودیە لە پێناو بەرگریكردن لە وڵات و گەلەكەیان.



