تانکەر تراکەرز: کرێی رۆژانەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەروی هورمز بۆ 1.4 ملیۆن دۆلار بەرزبوەتەوە
بڵند
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
بەپێی راپۆرتی کۆمپانیای چاودێریی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان نرخی رۆژانەی کرێی کەشتییەکان بۆ گواستنەوەی نەوت، لە نێوان 35 بۆ 50 هەزار دۆلاری پێش جەنگەوە، بۆ ئاستێکی پێوانەیی کە 1.4 ملیۆن دۆلارە بەرزبوەتەوە.
ئەمڕۆ دوشەممە، بەپێی داتاکانی کۆمپانیای تانکەر تراکەرز، کە چاودێر جوڵەی دەریای دەکات و رەوشێ ئاڵۆزی و هەستیاری گەروی هورمز نیشاندەدات، کڕێی رۆژانەی یەک کەشتی نەوتهەڵگر لە گەروەکەدا 1.4 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندوە.
کۆمپانیاکە رایگەیاند، کە حکومەتی ئێران 104 کەشتی خستوەتە لیستی رەشەوە، لە کاتێکدا ژمارەی ئەو کەشتیانەی بە گەروەکەدا تێدەپەڕن و جی پێ ئێسەکانیان دەکوژێنەوە نزیکەی چوارهێندەی ئەو ژمارەیە.
تانکەر تراکەرز، ئاماژەی بەوەکردوە، سەرەڕای ئەم بەرزبوونەوە خەیاڵییەی نرخەکان و مەترسییەکانی پێکانی کەشتییەکان، بەڵام هێشتا کۆمپانیا و خاوەنی کەشتیی زۆر ئامادەن نەوت بگوازنەوە و هەموو رۆژێکیش کەشتی نوێ دەدۆزرێتەوە و نەوت لە گەرەکەدا دەگوازنەوە.


