کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەروی هورمز بە مینێکی دەریاییدا تەقییەوە کە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هه‌ڵگرتبوو.

ئەمڕۆ ، میدیاکانی ئێران لە زاری سوپای پاسدارانەوە بڵاویانکردەوە، کەشتییەکی گه‌وره‌ی نه‌وت لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەروی هورمزدا، بەر مینی دەریایی کەوتووە و تەقیوەتەوە.

سوپای پاسداران ئاشکرایکرد، کەشتییەکە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتبوو، هەوڵیداوە بە "شێوەیەکی نایاسایی و لە رێگەیەکی مۆڵەتپێنەدراو" لەلایەن ئێرانەوە، لەو رێڕەوە ئاوە ستراتیژییە تێپەڕێت.

سوپای پاسداران دەشڵێت، گەروی هورمز داخراوە و لە ژێر كۆنترۆڵی ئێراندایە، لە ئەنجامی پێشێلكردنی هەر یاسایەكی تێپەڕینیش لە گەروەكەوە، كەشتی سەرپێچیكار دەكرێتە ئامانج.

پێشتر سوپای ئەمەریکا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاندبوو، سوپای پاسدارانی ئێران بە موشەک هێرشی کردووە سەر کەشتییەکی کۆنتێنەر لە گەروی هورمز.