واشنتۆن فەرمانبەرانی ناچار دەکات مۆڵەت وەربگرن بۆ بەکارهێنانی فڕۆکەخانەکانی سعودیە
سەوسەن سەید
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
باڵیۆزخانەی واشنتۆن لە ریاز رایگەیاند کە ئیتر لەسەر فەرمانبەرانی حکومیی ئەمریکی پێویستە مۆڵەتی تایبەت وەربگرن بۆ بەکارهێنانی هەر فڕۆکەخانەیەک لە سعودیە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەم رێکارە تەنها سێ فڕۆکەخانەی دەگرتەوە، لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی شانشینەکە.
لە بەیاننامەیەکدا کە باڵیۆزخانەکە بڵاویکردۆتەوە، هاتووە: پێویستە لەسەر فەرمانبەرانی ئەمریکیی لە سعودیە مۆڵەتی تایبەت وەربگرن بۆ بەکارهێنانی هەر فڕۆکەخانەیەک لە وڵاتەکەدا، هاوکات جەختیشی کردەوە: پێویستە زیاتر وریابن ئەگەر بڕیار بدەن فڕۆکەخانەکانی سعودیە بەکاربهێنن، بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس.
هەفتەی رابردوو باڵیۆزخانەکە رایگەیاندبوو کە ئەم رێکارە تەنها فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ریاز دەگرێتەوە، پێش ئەوەی رۆژی یەکشەممە فراوانکردنی بۆ فڕۆکەخانەکانی دەمام و جەدەش رابگەیەنێت.



