سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: پلانی هێرشەکەی سەر بنکەی ئاسمانیی فێرفۆرد ئێرانی لە پشتە
بڵند
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ئەندی بێرنهام، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، هەڵسەنگاندنە ئەمنییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشی پلان بۆ داڕێژراو بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی فێرفۆرد ئێرانی لە پشتەوەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاشکرای کرد بە گوێرەی هەڵسەنگاندنە ئەمنییەکان سوپای پاسداران دەستی هەبووە لە هێرشەکەی سەر بنکەی ئاسمانی فێرفۆرد.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جەختیکردوە، وەک وەڵامێک بۆ ئەو هەوڵە سزای قورسی ئابوری بەسەر تارابندا دەسەپێنن.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە، 28ـی 9ـی 2026 پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، دوای ڕاپۆرتێک سەبارەت بە "چالاکی گوماناوی" لەلایەن گروپێکەوە لە نزیک بنکەی ئاسمانی فێرفۆرد کە هێزەکانی ئەمریکا بەکاردەهێنێت، توانیویانە گروپێکی شەش کەسی دەستگیر بکەن، کە ویستویانە هێرشبکەنە سەر بنکەکە و دوای ئەم روداوەش ئەمریکا فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی لە بنکەکە دورخستەوە.


