ئیسماعیل بەقایی: ئەگەر گەروی هورمز کراوەیە، ئەمریکا بۆ داوای هاوکاری لە روسیا دەکات
بڵند
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ئیسماعل بەقایی رەتیدەکاتەوە، گەروی هورمز کراوە بێت، جەخت دەکاتەوە گەروەکە لە ژێر دەسەڵاتی ئێراندایە و تا کۆتایی هاتنی گەمارۆکان بە داخراوی دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکادا، سەبارەت بەگەروی هورمز، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر گەروی هورمز کراوەیە، بۆچی ئەمریکا بۆ دابینکردنی سوتەمەنی دەستی بۆ روسیا درێژکردووە.
بەقایی جەختیکردەوە، کە بانگەشەکانی واشنتن سەبارەت بە لەدەستدانی گرنگی ئەم رێڕەوە دەریاییە لە لایەن تارانەوە لەگەڵ واقیعدا جیاوازە.
ناوبراو هۆشداری دا، تا گەمارۆی دەریایی و ئابوریی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە بەردەوام بێت، ئاسایش بۆ گەروی هورمز ناگەڕێتەوە
ئەم قسانەی بەقایی لە کاتێکدایە،دۆناڵد ترەمپ لە رۆژانی رابردوودا رایگەیاند، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن گەیشتونەتە رێككەوتنێك بۆ هێنانی بڕێكی زۆری سوتەمەنی روسی بۆ بازاڕەكانی ئەمریكا و جیهان.



