وەزارەتی دەرەوەی ئێران، جەختی لە ئامادەیی خۆی کردەوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە نێوان یەمەن و سعودیادا.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: ئامادەیین بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە نێوان یەمەن و سعودیادا، و روونی کردەوە: ئاسایشی گەروی هورمز ناگەڕێتەوە ئەگەر گەمارۆ و جەنگی ئابوریی ئەمەریکا لە دژی وڵاتەکەمان بەردەوام بێت.

هەروەها جەختیکردەوە: بانگەشەی ئەمەریکا سەبارەت بە کردنەوەی گەروی هورمز و لەدەستچونی کارتی گەرو لە لای ئێمە، لەگەڵ راستییەکانی مەیدانیدا یەکناگرێتەوە، و ئاماژەی بەوە دا: ئاوقوڕکۆکردنەوە و ئاڵوگۆڕی پەیام لەگەڵ ئەمەریکادا لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە بەردەوامە.

و لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند: لێکۆڵینەوە لە وەڵامی ئەمەریکا دەکەین بۆ پێشنیارەکەمان و لە کاتی گەیشتن بە ئەنجامێک لەبارەیەوە، لایەنی نێوەندگیر ئاگادار دەکەینەوە، و ئاماژەی بەوەش کرد: ئەمەریکا لەم دواییانەدا سزای نوێی بەسەردا سەپاندووین و دەبێت هەڵبگیرێن.

ئاماژەی بەوەش دا: ئەو پێشنیارەی پێشکەشی ئەمەریکامان کردووە، بەڵێننامە و ئەرکەکانی ناو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەخۆ دەگرێت، و جەختیشی کردەوە: ئامادەیین بۆ خستنەگەڕی هەوڵی خێرخوازانە بۆ یارمەتیدان لە ئەنجامدانی گفتوگۆ لە نێوان یەمەن و سعودیادا.