حوسییەکان هۆشدارییەکی نوێ ئاراستەی سعودیە دەکەن
سەوسەن سەید
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
گرووپی حوسی لە یەمەن هۆشدارییەکی نوێی ئاراستەی گشت کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی، شارەزایان، کارمەندان و گەشتیاران کرد کە خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی فڕۆکەخانە و ئاسمانی سعودیە، بەو پێیەی "مەترسی هێرشکردنە سەران لەسەرە و دەبنە گۆڕەپانی سەربازی"، ئەمەش جگە لە فڕۆکەخانەکانی مەککەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکانەوە خوێنرایەوە، داوا لە هەمووان کراوە هۆشدارییەکانیان بە هەند وەرگرن و جەخت کرایەوە کە "سعودیە بەرپرسیارە لە هەر تێوەگلان یان رێگرییەکی سەرنەکەوتوو. هەروها هۆشدارییەکەیان دووپات کردەوە لەسەر بەردەوامبوون لە هاوکێشەکانیان تاوەکو ئامانجەکانیان دەپێکن.
ئەم هەڵوێستەی حوسییەکان لە کاتێکدایە کە پێشتر چەندین جار هۆشداریی هاوشێوەیان دەرکردووە و چەندین فڕۆکەخانەی سەرەکییان لەو وڵاتە کردووەتە ئامانج، هاوکات بانگەشەی ئەوەش دەکەن کە دەکرێت رێککەوتن لەسەر بێلایەنکردنی دامەزراوە مەدەنییەکان بکرێت لە ناوەڕاستی پێکدادانەکاندا.



