رۆژنامەی مەعاریف: واشنتۆن داوای لە ئیسرائیل كردووە هێرشێكی سەربەخۆ بكاتە سەر ئێران
کەژان
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی لە چەند سەرچاوەیەكی باڵای ئیسرائیلەوە ئاشكرایكردووە، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ئەمریكا داوای لە تەلئەبیب كردووە هێرشێكی سەربەخۆ و سەربازی بكاتە سەر ئێران.
بەپێی راپۆرتەكە، ئیدارەی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی دوناڵد ترەمپ ویستوویەتی ئیسرائیل مەترسییە سیاسییەكانی هێرشەكە لەئەستۆ بگرێت تا زیان بە پێگەی سیاسی ترەمپ نەگات بە تایبەتیش لە ئێستادا كە هەڵبژاردنەكانی نیوەی حكومەت لە ئەمریكا نزیكدەبێتەوە.
ئەیال زامیر، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیلیش، بە لایەنی ئەمریكی راگەیاندووە: هێرشێكی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیل كە بڕیارە لە 27ی تشرینی یەكەم بەڕێوەبچێت، ئەمەش وای لە واشنتۆن كردووە لە داواكارییەكەی پەشیان بێتەوە.
داواكارییەكە لەكاتێكدایە، بەپێی خەمڵاندنەكان ئێران بە خێرایی سەرقاڵی دووبارە بنیاتنانەوەی تواناكانیەتی لە دروستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی بالیستیك.



