ئەمریکا هۆشداری دەداتە کارمەندەکانی لە سعودیە
سەحەر عومەر
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
هۆشدارییەکی توندی ئەمنی؛ ئەمریکا مەرجی نوێ بۆ بەکارهێنانی فڕۆکەخانەکانی سعودیە دەسەپێنێت.
لە درێژەی رێکارە ئەمنییە توندەکاندا و بەهۆی مەترسییە بەردەوامەکان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سعودیە بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تێیدا سەرجەم کارمەندەکانی ئاگادار کردەوە کە لەمەودوا بۆ بەکارهێنانی هەریەک لە فڕۆکەخانەکانی جدە و دامام، پێویستییان بە وەرگرتنی مۆڵەتی تایبەت دەبێت.
ئەم بڕیارە نوێیە تەنها چەند رۆژێک دوای بڕیارێکی هاوشێوە دێت کە پێشتر سەبارەت بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شا خالید لە زیاز دەرکراببوو.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا، کە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، هۆکاری ئەم رێکارە بۆ هێرشە دووبارەبووەکانی حوسییەکان دەگەڕێنێتەوە — کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن — بۆ سەر ناوچە و فڕۆکەخانەکانی سعودیە.
لە راگەیەرنراوەکەدا جەختکراوەتەوە که، کارمەندانی ئەمریکا کە لە سعودیە کار دەکەن، ئێستا لەپێناو سەلامەتییاندا ناچارن پێش بەکارهێنانی فڕۆکەخانەکانی ریاز، جدە و دامام، مۆڵەتی تایبەتی پێشوەختە بەدەستبهێنن.



