ژمارەی کوژراوان و بریندارانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سعودیە 300 کەسی تێپەڕاند
ساکۆ سمکۆ
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
دوێنێ، بەهۆی هێرشی حوسییەکان بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ریاز لە سعودیە، ژمارەیەکی نادیارد لە کوژراو و بریندار هەبوون، بەڵام ئەمڕۆ ئاشکرابووە کە ژمارەی کوژراو و بریندار 300ـی تێپەڕاند.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوابەدوای ئەوەی دوێنێ بە چەند موشەکێکی بالیستیکی هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ریاز لە سعودیە، ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە بەڵام ژمارەکان روون نەبوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئێستا زانراوە کە بەهۆی ئەو هێرشەوە، لانیکەم 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و 309 کەسی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات، دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعودیەش روونیکردەوە، هێرشەکە بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە ڕوویداوە و لە نێو کوژراوەکاندا چوار هاووڵاتیی سعودی، دوو بەنگلادیشی، و هاووڵاتیانی وڵاتانی ئەمریکا، ئوردن، فەلەستین، سوریا، سودان و میسر هەن.
لەلایەکی دیکەشەوە ئەوەشی ئاشکراکرد، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە کە خزمەت بە هەشت ملیۆن هاووڵاتی دەکات، بە تەواوی راگیراون و ئاڕاستەی فڕۆکەکان گۆڕاون.



