داوا لە چەند کەشتییەک دەکرێت کەناراوەکانی ئیمارات چۆڵ بکەن
ساکۆ سمکۆ
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا (UKMTO) رایگەیاند، رێنمایی بە ژمارەیەک کەشتی دراوە لە کەناراوەکانی شاری 'رەئس ئەلخەیمە'ـی ئیمارات بۆ ئەوەی شوێنی لەنگەرگرتنی خۆیان جێبهێڵن و لە ناوچەکە دوور بکەونەوە.
ئەم رێنماییە نوێیە دوای ئەوە دێت کە رۆژی هەینی، کەشتییەک لە دووریی 13 میلی دەریایی لە رۆژئاوای ناوچەی 'ئەلجەزیرە' لە کەناراوەکانی ئیمارات، رووبەڕووی هێرش بووەوە.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوی دەستە بەریتانییەکە، هێرشەکەی دوێنێ بووە هۆی سوتانی کەشتییەکە، بەڵام دواتر ئاگرەکەی کۆنترۆڵ کرا و زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و زیانە مادییەکانیشی کەم بوون.
تا ئێستاش، هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندووە و دەسەڵاتدارانی ئیماراتیش بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی هێرشەکە.



