سێنتکۆم: رێڕەوی 133 کەشتیی بازرگانی سەر بە ئێرانمان گۆڕیوە
محەمەد رزگار
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سێنتکۆم ئاستی جێبەجێکردنی گەمارۆ دەریاییەکەی بۆ سەر ئێران توندتر دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، هێزە دەریاییەکانیان لە گەروی هورمزدا رێڕەوی 133 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکۆم رایگەیاند، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی گەمارۆ دەریاییە توندەکەیان بۆ سەر ئێران، تا رۆژی 9ی تشرینی یەکەم هێزەکانیان رێڕەوی 133 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە.
سێنتکۆم لە هەژماری رەسمی خۆی خۆی وێنەی هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: "فڕۆکەیەکی هێزی دەریایی ئەمریکا لە جۆری 'MH-60S Sea Hawk' لەسەر سەکۆی کەشتیی جەنگیی ئاسمانیی 'USS John Paul Jones' فڕیوە، کە بەشێکە لە هەوڵەکانی توندکردنی گەمارۆ تۆکمەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران."
بەپێی راگەیەنراوەکەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، رێڕەوگۆڕینی ئەم کەشتییە بازرگانییانە بە ئامانجی دڵنیابوونەوەیە لە جێبەجێکردنی تەواوەتیی سزاکان و پابەندبوونی کەشتییەکان بە بڕیاری گەمارۆدانی دەریایی ئێران
.


