سەرۆكی روسیا: لەپێناو كۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ نێوەندگیریی ئامادەین
کەژان
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سەرۆكی روسیا جارێكی تر ئامادەیی وڵاتەكەی دەردەبڕێت بۆ نێوەندگیری و هاوكاری لەپێناو كۆتاییهێنان بە جەنگ و ململانێكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا لە پەراوێزی لوتكەیەكی هەرێمیی لە توركمانستان، لەگەڵ مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران كۆبووەوە و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوكاریی دەربڕی لەپێناو چارەسەركردنی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وتیشی، ئێران هەوڵی راستەقینە دەدات بۆ كۆتاییهێنان بەو ململانێیەی كە لە 28ـی شوباتی رابردووەوە بە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر تاران دەستیپێكرد.
هاوکات سەرۆك كۆماری ئێرانیش رایگەیاند، وڵاتەكەی بەشدارە لە دیالۆگ، بەڵام ئەمریكا هەموو جارێك كە دانوستان دەكەن، دەست بە هێرشدەكاتەوە.
ئەو كۆبوونەوەیەی پوتن و پزیشكیان لە كاتێكدایە، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئەگەری هێرشی نوێی بۆسەر ئێران پێش هەڵبژاردنەكانی نیوەی خولی ئەمریكا لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەدوور زانیوە و رایگەیاندووە، واشنتۆن دانوستانی بەرهەمدار لەگەڵ تاران ئەنجام دەدات.



