عەباس عراقچی: لە چەند رۆژی داهاتودا وەڵامی پەیامی ئەمریکا دەدەینەوە
بڵند
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند تاران سەرقاڵی پێداچوونەوە و تاوتوێکردنی وەڵامی ئەمریکایە بۆ پڕۆژە حەوت رۆژیەکەی تاران.
عراقچی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆسەی دانوستانەکان نەپچڕاون و ئاڵوگۆڕی پەیامەکان لە رێگەی ناوبژیوانانەوە بەردەوامە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، دیدگاکانی لایەنی ئەمریکییان وەرگرتووە و پێشبینی دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا وەڵامی رەسمی ئەمریکا بدەنەوە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە، پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو پێشنیازە حەوت رۆژیەکەی ئێرانی رەتکردوەتەوە.



