سەرۆک کۆمار بۆ ئێزدییەکان: عیراق نیشتمانی هەمووانە و مافەکانتان تێیدا پارێزراو دەبێت

نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق بە بۆنەی هاتنی جەژنی جەماوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزدییەکان لە عیراق و جیهان دەکات و جەخت لەسەر بەهای ئارامگرتن و پێداگریکردن لەسەر خاک و ناسنامەیان دەکاتەوە.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆک کۆمارهیوا خواست کە ئەم جەژنە ببێتە دەستپێکی شادییەکی چاوەڕوانکراو، کە تێیدا سەرجەم ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان بگەڕێنەوە، چارەنووسی بێسەروشوێن و ڕفێنراوان ئاشکرا بێت و ئارامی بۆ هەموو بنەماڵە ئێزدییەکان بگەڕێتەوە.

هەروەها، سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە کە عیراق نیشتمانی هەموو پێکهاتەکانە و ماف و کەرامەتی ئێزدییەکان تێیدا پارێزراو دەبێت، و مافی ژیانێکی ئارام و سەقامگیر بۆ هەمووان دەپارێزرا.