پزیشکیان: دانوستان لەگەڵ دوژمنێک کە رۆژانە تیرۆر ئەنجامدەدات مانای نییە
بڵند
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
مەسعود پزیشکیان رایگەیاند، دانوستان لەگەڵ دوژنێک، کە رۆژانە کاری تیررۆستی ئەنجامدەدات، پەنا دەباتە بەر سەپاندنی سزاکان، گوشارەکان و پێشێلکردنی بەڵێنەکان، هیچ مانایەکی نییە.
مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، کە کێشەی سەرەکی ئێران لەگەڵ ئەمریکادا ئەوەیە لە هەر کاتێکدا کە دێنە سەر مێزی دانوستان، شەڕیان بەسەردا دەسەپێندرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی بەردەوام ڕاستگۆیی خۆی سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی سەلماندوە و کەوتووەتە ژێر توندترین پرۆسەی چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم.
پزیشکیان باسی لەوەشکردوە، لە رابردوودا، هەر جارێک پشکنەرانی ئاژانسەکە سەردانی ئێرانیان کردبێت، بنکە ئەتۆمییەکان و زاناکانیان دەستنیشان کراون، بەدوای ئەوەشدا ئەو بنکانە کراونەتە ئامانج و زاناکانیان تیرۆر کراون.



