لێپرسراوێکی باڵای ئێران: لە خۆپیشاندانەکاندا توانیمان سیستەمی ئینتەرنێتی ستارلینک لەکار بخەین
بڵند
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کە لێپرسراوێکی باڵای وڵاتەکە رایگەیاندووە ئێران توانیویەتی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی دووی رابردوو، ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی "ستارلینک" لەکار بخات.
محەممەدئەمین ئاقامیری، سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی ئینەتەرنێتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی وڵاتەکەی ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی دەربارەی ئەو تەکنەلۆژیا و رێگەیانە نەدا، کە بۆ ئەو مەبەستە بەکاریانهێناوە.
ئینتەرنێتی ستارلینک کە لەلایەن کۆمپانیای "سپەیس ئێکس"ی ئیلۆن مەسکەوە بەڕێوەدەبرێت، وەک ئامرازێکی بەدیل بۆ هاووڵاتیانی ئێران رەخسابوو تا بتوانن دەستیان بە ئینتەرنێتی ئازاد بگات.
ئێران بەکارهێنانی ئەو سیستمەی بە تاوان هەژمار کردووە و بەکارهێنەران یان هەڵگرانی ئامێرەکانی ستارلینک لە ناوخۆی وڵاتدا لەژێر مەترسیی دەستبەسەرکردن و زیندانیکردندادان.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە ئێران لە دوای دەستپێکردنی جەنگ بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی دووی رابردودا، درێژترین بڕینی سەرتاسەریی ئینتەرنێتی لە مێژوی وڵاتاندا تۆمار کردووە.



