لە بەردەم دادگای مەهاباد تەقەکرا کەسێک کوژرا و چوار کەسی تریش بریندار بوون
سەوسەن سەید
٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، لە بەردەم دادگای گشتیی شاری مەهاباد، کەسێک بە دەمانچە تەقەی لە کۆمەڵێک هاووڵاتی کرد و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی تریش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، روداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی بووە.
راگەیەندراویشە کە لە ئێستادا کەسی تەقەکەر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.



