سوپای ئیسرائیل: لە مانگێکدا زیاتر لە 500 ئامانجمان لە لوبنان و غەززە بۆردومان کردووە
بڵند
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لە مانگی رابردودا، هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەییەکانی سوپا زیاتر لە 500 ئامانجیان لە باشوری لوبنان و کەرتی غەززە کردوەتە ئامانج.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل، زیاتر لە 370 ئامانجی سەر بە حزبوڵا لە باشوری لوبنان و زیاتر لە 140 ئامانجیش لە کەرتی غەززە بۆردومان کراون.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت؛ لە بۆردومانەکاندا، سێ فەرماندەی حەماس، ئەو کەسانەی لە هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەردا بەشداربوون و بارمتەیان رفاندوە، لەگەڵ چەندین کۆگای چەک و تەقەمەنی هەبوون.
جەختیشیان کردوەتەوە، هێزی ئاسمانیی لە تەواوی بەرەکانی جەنگدا بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هێرشبەری و بەرگری بۆ لەناوبردنی هەڕەشەکان و پشتیوانیکردنی هێزە مەیدانییەکانیان.



