پاکستان رایگەیاند کە بە فڕۆکەی جەنگی و بێفڕۆکەوان، هێرشی کردووەتە سەر 10 پێگە لە ناوخۆی ئەفغانستان، بەو تۆمەتەی کە وڵاتەکە بووەتە پەناگە بۆ گرووپە چەکدارەکان.

عەتاوڵڵا تارار، وەزیری زانیاریی پاکستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوی کردەوە: پاکستان هێرشی وردی بە فڕۆکەی جەنگی و بێفڕۆکەوان بۆ سەر 10 پێگە لە ئەفغانستان ئەنجام داوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشەکان بە شێوازێکی بڕیارلیادراو، ورد، ئەژمارکراو و هاوسەنگ کراونەتە سەر ئامانجی سەربازیی دیاریکراو کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی هێرش لە دژی پاکستان هەبووە.