باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان: دەزانین موجتەبا خامنەی لە کوێ خۆی حەشارداوە
بڵند
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل رایگەیاند، لە کاتی رودانی هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەی، وەڵامێکی ئازار بەخشیان دەبێت و ئاشکراشی کرد شوێن خۆشاردنەوەی موجتەبا خامنەیی دەزانن و ئاگاداری ئەوەشن چی دەکات.
باڵیۆزی ئیسرائیل لە کۆبونەوەی نەتەوەیەگرتوەکان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فۆکس نیوز رایگەیاند، زانیاری هەواڵگری زۆر وردیان لەبەردەستدایە و بە تەواوی ئاگاداری شوێنی خۆحەشاردان، چالاکی و وتەکانی رێبەرانی ئێرانن.
دانۆن جەختی لەوە کردەوە کە سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرانبەر هێزی وڵاتەکەی نیشانەی نیگەرانی و ترسیان لە گیانی خۆیان پێوە دیارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکردەکانی ئێران باش تێگەیشتوون لەوەی ئەگەر هێرشبکەنە سەر ئیرسائیل تەنها چەند رۆژێکی کەم دەخایەنێت و لە ناویان دەبەین.



