محەممەد باقر قالیباف: هەر شوێنێکمان بوێت دەتوانین موشەکەکانمان بیکەینە ئامانج
بڵند
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، هیچ سنورێک بۆ توانای موشەکی باڵیستی وڵاتەکەی نییە و ئەمریکا ناتوانێت دەسەڵاتی خۆی بەسەر گەلی ئێراندا بەسەپێنێت.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە روی توانا موشەکییەکانەوە لە لوتکەی هێزیدایە و هیچ سنورێک بۆ تواناکانیان نییە و هەر شوێنێکیان بوێت دەتوانن بیکەنە ئامانج.
قالیباف ئاماژەی بەوەکردوە متمانە بەخۆبوون، پشتبەستن بەخۆبوون لە چەک و یەکگرتوویی نیشتمانی بەرهەمی بەرگریی پیرۆزن هۆکاری سەرکەوتنەکانیانن.
قاڵیباف جەختیکردەوە، دۆناڵد ترەمپ دەبێت بزانێت ناتوانێت دەسەڵاتی خۆی بەسەر نەتەوەی ئێران و هیزە چەکدارەکانیاندا هەبێت.
لەبارەی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتویەتی؛ دوژمن دەبێ بزانێ کە دانوستاندن مەیدانی خەباتە؛ دیپلۆماسی تەسلیمبون نییە، بەڵکو گۆڕینی دەسەڵاتی مەیدانەکە بۆ دەستکەوتێکی سیاسی.



