سوپای پاسداران: دەستمانکردوە بە هەڵوەشاندنەوە و کۆپیکردنەوەی ژێردەریاییەکەی ئەمریکا
بڵند
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
دوای ئەوەی ئێران دەستیگرت بەسەر ژێردەریایەکی ئەمریکا لە گەروی هورمز، سوپای پاسداران دەڵێت؛ دەستیان کردوە بە دروستکردنەوەی ئەو ژێر دەریاییە .
سەردار محێبی، وتەبێژی سوپای پاسداران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە، ژێردەریایەکە تەکنەلۆژیای زۆر بەرزی تێدا بەکارهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا دەستیانکردوە بە هەڵوەشاندنەوەی و دوبارە دروستکردنەوەی تاوەکو بیخەنە خزمەتی سوپاوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە، 8ـی ئەیلول، هێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری و مەیدانیی ئاڵۆزدا، دەستیان بەسەر یەکێک لە مۆدێرنترین ژێردەریا سوپای ئەمریکادا گرت لە دەروازەی تەنگەی هورمز و ئەمریکاش رایگەیاند؛ ئەو ژێردەریایە کۆنە و بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە لە کارکەوتوە.



