وەزیری دارایی عیراق: فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان و عیراق دەکرێن بە هەمیشەیی
سەوسەن سەید
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی فەرمانبەرانی گرێبەست، فالح ساری وەزیری دارایی عێراق ئاشکرای کرد کە دەقی جێگیرکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێکارانی رۆژانە لەسەر میلاکی هەمیشەیی، بە رەسمی خراوەتە نێو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027.
لە هەمان کاتدا، لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بە رەهەندێکی گرنگی بڕیارەکە کرد و رایگەیاند کە پرۆسەی بەهەمیشەییکردنەکە سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان و عیراق بە هەمان شێواز دەگرێتەوە، بەوەش جیاوازی لەنێوان فەرمانبەرانی ناوەند و هەرێم ناکرێت لە دەستەبەرکردنی میلاکی هەمیشەییدا.
وەزارەتی دارایی روونیشی کردەوە کە ئەم بڕیارە دوای سەرژمێریکردنی ئامارەکان و ئامادەکردنی تێچووی دارایی لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەمەش دۆسیەی گرێبەستەکان لە قۆناغی داواکارییەوە گوازراوەتەوە بۆ قۆناغی رێکارە رەسمییەکان تاوەکو لەگەڵ پەسەندکردنی یاسای بودجەدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.



