دادگای فیدراڵیی باڵای عیراق، ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیاری دادا بە دواخستنی رێکارە یاسایی و تاوتوێکردنەکانی تایبەت بە دۆسیەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی داهاتوو.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، دادگاکە رۆژی 26ی تشرینی یەکەمی وەک وادەیەکی نوێ بۆ سازدانی دانیشتنەکە دیاریکردووە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە چاودێران پێیانوایە ئەم دواخستنە دەکرێت بوار بە لایەنە سیاسییەکان بدات بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی زیاتر یان تەواوکردنی گفتوگۆ هەڵپەسێردراوەکانی پێوەندیدار بە ئایندەی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.