پیشانگەی نێکست ستێپ لە سلێمانی کرایەوە و 400 سکۆلەرشیپ رادەگەیەنێت
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ پیشانگەی "نێکست ستێپ" لە کارگەی کولتوری سلێمانی بە مەبەستی راوێژ پێدان بە دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی سەبارەت بە پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە پیشانگەی نێکست ستێپ لەناو سلێمانی لە کارگەی کولتوری سلێمانی بۆ ئەو خوێندکارانەی دەرچووی پۆلی 12ـی ئامادەیی کە دەیانەوێت فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە دەستپێدەکات.
شنیار سەلام یاریدەدەری سەرپەرشتیاری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی پیشانگەکەیە و هەتا سێ ڕۆژی دیکە لەناو سلێمانی بەردەوام دەبێت، پاشان لە ناوچەکانی دیکە شوێن دیاریدەکەین بۆ هەمان مەبەست.
ئاشکرای کرد، لە پیشانگەی نێکست ستێپدا نوێنەری زیاتر لە 30 زانکۆ و پەیمانگا ئامادەن، کە خوێندکار دەتوانێت ڕاستەوخۆ ڕاوێژیان لێ وەربگرێت، هاوکات 400 سکۆلەرشیپی تایبەت بە خوێندن لە پەیمانگە و زانکۆ تایبەتەکان هەیە، بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت بێبەرانبەر بخوێنن.


