دووەم رۆژی لوتکەی سلێمانی بە پاڵپشتی میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات بە دروشمی 'ئاراستەکردنی سەرمایە بەرەو گەشەی بەردەوامی خانوبەرە و پیشەسازی' بەڕێوەدەچێت و تێیدا چەندین پانێڵی گرنگ سەبارەت بە ئابوری، پیشەسازی، سیستمی بانکی و ژینگە بەڕێوەدەچن.
تەواوی بەرنامەی کاری رۆژی دووەمی "لوتکەی سلێمانی"
ئەمڕۆ کارەکانی لوتکەی سلێمانی بەردەوامییان دەبێت و چەندین پانێڵی گرنگ سەبارەت بە ئابوری، پیشەسازی، سیستمی بانکی و ژینگە بەڕێوەدەچن.
خشتەی کات و بەرنامەی پانێڵەکان:
10:00 - 10:30 | پێداچوونەوە و خستنەڕووی دەرئەنجامەکانی ڕۆژی یەکەم.
10:30 - 11:20 | پانێڵی یەکەم
"ستراتیجی بەرەوپێشبردنی بەرهەمی ناوخۆ و توانای کێبڕکێ"
بەشداربووان:
هاوڕێ تۆفیق – راوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق
نەوزاد رەباتی – سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
عادل عەکاب – سەرۆکی یەکێتیی پیشەسازییەکانی عێراق
محەمەد ئەلمەساری – نوێنەری دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی (IFC)
بەڕێوەبەری پانێڵ: د. یادگار عەباس (ئەکادیمی و توێژەر)
11:20 - 11:45 | گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی رای بەشداربووان
12:00 - 12:50 | پانێڵی دووەم
"بەستنەوەی بانکەکان، خانووبەرە، پیشەسازی لەپێناو گەشەپێدانی بەردەوام"
بەشداربووان:
ئارام بابان – نوێنەری کارگەکانی سلێمانی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی
دەیڤید مولەر – ڕاوێژکاری پێشکەوتوو لە دەزگای OJCOS و چالاکوانی سیاسەتی ئەڵمانیا
د. بیرند ڤیلهور – ڕاوێژکاری پێشکەوتووی پەیمانگای وێڵتێتۆس
بەڕێوەبەری پانێڵ: د. دیدار عەبدولکەریم (بەرپرسی توێژینەوەکانی ڤیژن فاوەندەیشن)
12:50 - 1:15 | گفتوگۆ و پرسیاری بەشداربووان
2:15 - 3:05 | پانێڵی سێیەم
"داهاتووی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون: لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونەوە بۆ شار و ژێرخانی سەوز و بەردەوام"
بەشداربووان:
د. هەڵۆ عەسکەری – راوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق بۆ کاروباری ژینگە
حەیدەر دەڕاجی – بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئابووری کاربۆن لە وەزارەتی ژینگەی عێراق
د. نوور جاسم – نوێنەری زانکۆی کوردستان – هەولێر
د. موسا محەمەد تۆفیق – ڕاوێژکار و توێژەری دارایی و خانووبەرە
خالید سلێمان – نووسەر و پسپۆڕی بواری ژینگە (فاروق گروپ بۆ وەبەرهێنان)
بەڕێوەبەری پانێڵ: لەنجە شەهاب کەریم (ئەکادیمی و توێژەر)
3:05 - 3:30 | گفتوگۆی بەشداربووان
کۆتایی کارەکان:
3:45 - 4:15 | ڕێزلێنان لە کۆمپانیا، بانک و کارگە بەشداربووەکان.
4:15 - 4:45 | ئەنجامدانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندنی فەرمیی ڕاسپاردەکانی "لوتکەی سلێمانی".
جێگەی ئاماژەیە لوتکەی سلێمانی، دوێنێ بە بەشداری نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەندین میوانی گرنگ دەستیپێکرد، کەتێیدا گفتوگۆ لەبارەی کەرتی ئابوری و خانوبەرە و وەبەرهێنا دەکرێت.