سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئاسمانی تاران بۆ هێزەکانی کراوەیە و لە سێ ساڵی رابردودا، هەڕەشەکانی سەر ئیسرائیلیان نەهێشتوە و لە هەموو بەرەکانی جەندا دەسکەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە.

ئەیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، رایگەیاند کسوپای وڵاتەکەی لە سێ ساڵی رابردوودا لە هەموو بەرەکاندا دەستکەوتی بێوێنەی تۆمارکردووە و توانیوێتی ئەو هەڕەشانەی لەسەر ئیسرائیل دروستببوون لەناو ببات.

ئاماژەی بەوەش کرد کە لەم ماوەیەدا رێگەی ئاسمانییان تا تاران بۆ کراوەتەوە و ژێرخانی بەرهەمهێنانی موشەک و کۆگاکانی موشەکی ئێرانیان کردوەتە ئامانج.

ناوبراو ئەوەشیخستوەتەڕوو، لە غەززە و لوبنانیش زیانی گەورەیان لە تۆڕی تۆنێلەکان، فەرماندەکان و سیستمی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی هەردوو گروپی حەماس و حیزبوڵا گەیاندووە.

سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل جەختیشیکردوەتەوە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ بەئامانجگرتنی دوژمنان و رێگریکردن لە زیانگەیاندن بە هاووڵاتیەکانیان.