بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید، لەكۆی 84 كاندیدی كورد بۆ هەڵبژاردنە گشتییەكان، تائێستا حەوت كاندیدیان توانیویانە سەركەوتن بەدەست بهێنن و ببنە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

کوردسات نیوز زانیویەتی، کاندیدە سەرکەوتوەکان بریتیین لە؛ گورگین باقرچی ئۆغلۆ،  لاوین رێدان، قادر قاسرگە، هەنا ئەمین، سارا گویلە، تەلار ئەلكوردی و هاوار ئاسایش.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 13ـی 9ـی 2026 لە سوید هەڵبژاردنی گشتیی بۆ دەستنیشانكردنی ئەندامانی پەرلەمان، دەستەی بەڕ‌ێوەبردنی هەرێمەكان و ئەنجومەنی شارەوانییەكان بەڕ‌ێوەچوو.

جێی باسە، لەكۆی 54 هەزار و 212 كاندید، 84 كاندیدیان كورد بوون و لەو ژمارەیەش، ئەوەی یەکلای بوەتەوە، تائێستا حەوت كاندیدیان بۆ پەرلەمانی سوید سەركەوتون.