سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، واشنتۆن هەوڵی تێکدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەدات و جەختیش دەکاتەوە، تاران هەوڵی بەردەوامبوونی جەنگ نادات.

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، سەرەڕای هەموو ئه‌و ستەمانەی لە گەلەکەیان کراوە، وڵاتەکەی هەوڵی بەردەوامبوونی جەنگ نادات و ئەولەویەتی سەرەکییان بۆ بەدیهێنانی ئاشتییە.

پزیشکیان ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و برا موسڵمانەکانیان نییە، بەڵکو واشنتۆنە کە هەوڵدەدات بیانکاتە دوژمنی یەکتر.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی کردەوە، ناوچەکە پێویستی بە پۆلیس نییە و پاراستنی سەروەریی خاکی وڵاتان و ئاسایشی ناوچەکە تەنها لە رێگەی وڵاتانی ناوچەکەوە بەدیهێندرێت.