کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاشکرایدەکات، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێک ناوچە پەڵە هەور و نیمچە هەور پێکدێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.