قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی 'هاریوان مەروان تەحسین بەگ'برازای میری ئێزدییان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی میر حازم تەحسین بەگ و کەسوکاری کۆچکردوو دەکات.

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی.....

بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان

بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی برازای ئازیزتان هاریوان مەروان تەحسین بەگ غەمبار و دڵگران بووین. لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و هەموو کەسوکاری کۆچکردوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین. روحی شاد بێت و خوای گەورە ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.