رۆیتەرز: ئێران و ئەمریکا کەشتییە بازرگانی و جەنگییەکانی یەکدی بەئامانج دەگرن
ساکۆ سمکۆ
٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
ئەم وێنەیە بە زیرەکیی دەستکرد دروستکراوە
سوپای پاسداران لە چەند رۆژی رابردوو هێرشیکردەسەر چەند کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا و لە بەرانبەریشدا چەندین کەشتیی بازرگانیی خۆی نوقمی دەریا کران.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی رابردوو سوپای پاسداران چەند کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکایان بە موشەکی بالستیکی کردە ئامانج و ئەمریکاش رایگەیاند کە هیچ سەربازێکیان زیانی بەر نەکەوتووە.
هاوکات فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا 'سێنتکۆم' رایگەیاند، لە بەرانبەر ئەو هێرشانەی ئێران بۆسەر کەشتییە جەنگییەکانیان ئەنجامیداوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج کەشتیی بازرگانیی ئێرانیان بەئامانج گرتووە و زیانێکی مادی گەورەیان لە تاران داوە.
لەلایەکی دیکەشەوە، چەند لێپرسراوێکی باڵای عیراق بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، کەشتییەکی نەوتهەڵگری عیراق کە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتبوو، لەلایەن درۆنێکی ئێرانەوە بەئامانجگیرا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.



