کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما ئەمڕۆ دابەزیون و سبەینێش کەمێک بەرزدەبنەوە
ساکۆ سمکۆ
٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما لەمڕۆ 9ـی 9 دابەزیون، بەڵام سبەینێ 10ـی 9، چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی 9ـی 2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵەهەور لە ئێورەدا پەیدا دەبن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە شارە جیاوازەکان بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر 36 و پیرمام 30 و سلێمانی 34 و هەڵەبجە 36 و دهۆک 35 پلەی سلیزییە.

