دەستەیەکە لە باڵوێزخانە و وەزارەتی رۆشنبیریی عیراق بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە روداوەکەی بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکارانی عیراقی لە سمنان پێکهێنرا.

باڵوێزخانەی عیراق لە تاران، لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە کە پاراستنی گیان و ئاسایشی خوێندکارانی عیراقی لە سەرووی هەمە کارەکانیانە و بابەتەکە بە جدییەوە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. هەروەها داوای لە خوێندکاران کرد پابەندی رێنماییەکان ببن، هێمنی بپارێزن و جگە لە کاتی پێویست لە شوێنی حەوانەوەیان نەیەنە دەرەوە.

باڵوێزخانەی عیراق، جەختیشی کردەوە: لە سەعاتەکانی ئایندەدا تیمێک روودەکاتە شاری سمنان بۆ دیدار لەگەڵ خوێندکاران و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان. جگە لەوەش لێکتێگەیشتن و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی زانست و توێژینەوەی ئێران و بەرپرسانی زانکۆی سمنان ئەنجام دەدرێت بۆ گرتنەبەری رێکارە پێویستەکان و ئاگادارکردنەوەی بەردەوامی قوتابییان لە پێشهاتەکان.