وەفدێكی هەرێم بۆ بەشداریكردن لە رەشنوسی یاسایی بودجە دەچینە بەغداد
کەژان
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
وەفدێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەشداری لە نووسینەوەی رەشنووسی یاسای بودجە 2027 سەردانی بەغدا دەكات.
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردسات نیوز، وەفدكەی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان سبەینێ بەشداری نوسینەوەی رەشنووسی یاسای بودجە دەكەن ئەوەش لە چوارچێوەیەدا، هەوڵەكانی فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق، كە ئاماژەی بەوەكردووە، دەبێت تاوەكو 15ی ئەیلوول كارەكانی نووسینەوەی رەشنووسەكە كۆتایی پێبێت و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بكرێت.
پەیامنێری كوردسات نیوز راشیگەیاند: هەوڵەكانی وەفدەكەی هەرێم چڕكراونەتەوە بۆ جێگیركردنی مووچە، بودجە، پلەبەرزكردنەوە، بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و مافەكانی خانەنشینانی هەرێم لە بودجەی داهاتوودا.
وتیشی: وەفدەكە تا رۆژی پێنجشەممە لە بەغداد دەمێنێتەوە و بەشداری لە چەندین كۆبوونەوەدا دەكات؛ ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی عیراقدا بۆ تەواوكردنی بودجەی ساڵی 2027پێش سەری ساڵ، بە مەبەستی كۆتاییهێنان بەقەیرانی دارایی.
سەبارەت بە موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم، پەیامنێری كوردسات نیوز ئاماژەی بەوە كرد: ئەگەری هەیە ئەم هەفتەیە دارایی عیراق پارەكە رەوانە بكات، بەو پێیەی زۆربەی وەزارەتەكانی عیراق موچەی مانگی هەشتیان وەرگرتووە.



