قائیمقامیەتی دەربەندیخان: هەر سەرتاشخانەیەک دوای نوێژی شەوان کاربکات سزا دەدرێت
بڵند
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە ئاگادارینامەیەکدا، کە ئاڕاستەی سەرتاشەکانی سنورەکەی کردوە، قائیمقامیەتی دەربەندیخان دەڵێت؛ لەسەر داوای زۆرینەی سەرتاشەکان کاتی کارکردنیان بۆ دیاریکرا و هەرکەسێکیش پابەند نەبێت سزا دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوشێوەی سلێمانی قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایگەیاند، دوای بەدواداچوون بۆ داواکاریەکەیان، بەبڕیاری قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، لە ئەمڕۆوە کاتی کارکردن لە هەشتی بەیانی تا دوای نوێژی عیشا (شەوان) دەبێت و رۆژانی هەینیش دەکرێتە پشوو.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئەمڕۆ و سەرتاشەکان ئاگادار کراونەتەوە، هەر سەرتاشخانەیەک بڕیارەکە جێ بەجێ نەکات روبەڕوی داخستن و سزای پێبژاردن دەبێتەوە و ئەم بڕیارەش لەسەر خواستی زۆرینەی سەرتاشەکان خۆیان بووە.



