كەشناسیی عیراق: لە سبەنێوە كەشی زستانە چەند ناوچەكی عیراق دەگرێتەوە
کەژان
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
كەشناسیی عیراق ئاشكرایكرد، لە سبەینێوە كەشی زستانە و فێنك ناوچە جیاجیاكانی عیراق دەگرێتەوە.
دەستەی كەشناسیی عیراق، پێشبینی كەشوهەوای بۆ چوار رۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە ئاشكرایكرد، بۆ بەیانیی پێشبینیی بارینی بارانی و هەورەبروسكەی و دابەزینی پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و باكور كرد، بەڵام لە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ دابەزینی كەمێك لە پلەكانی گەرما.
دەستەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش كردووە: بۆ رۆژانی دواتریش بە شێوەیەكی گشتی لە سەرەتاسەری عیراق ئاسمان سامڵ دەبێت، بەردەوامیش پلەكانی گەرما بەرێژەی كەم روو لە دابەزین دەكەن.
دەستەی كەشناسی جەختلەوەشكردوە، بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ هەفتەیە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق لە نێوان (37 تا 46) پلەی سیلیزیدا دەبن.



