ئەو فەرماندەیەی ئێران، وەک ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی بۆدەکات مەترسیدارە و توانایەکی زۆری لەجەنگی ئەلیکترۆنیدا هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت؛ فەرماندەکە ناوی ئەمیر یاریاب و گروپە ئەلیکترۆنییە مەترسیدارەکان ئاڕاستە دەکات کەئەمریکا دەکەنە ئامانج.

ئەمریکا لەرێگەی بەرنامەی "پاداشت بۆ دادپەروەری"یەوە، پاداشتێکی دارایی 10 ملیۆن دۆلاری راگەیاندوە بۆ هەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دەستگیرکردن یان ئاشکراکردنی شوێنی ئەو فەرماندەیە.

بەپێی هەڵسەنگاندنی دەزگا هەواڵگری و ئاسایشییەکانی ئەمریکا، ئەمیر یاریاب بەڕێوەبەری راستەوخۆی تۆڕێکی ئاڵۆز لە یەکە هێرشبەرەکان و گروپە هاكکەرە مەترسیدارەکانی دەکات.

کە هێرشەکانیان لە سیخوڕیی ئاساییەوە گۆڕاوە بۆ تێکدانی کرداریی ژێرخانە هەستیارەکانی وەک کۆمپانیاکانی وزە، سیستەمی دارایی، فڕۆکەخانەکان،  وێستگەکانی ئاو و کارەبا لە ئەمریکا، ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم فەرماندەیە تۆڕەکەی بە شێوازێکی سەربەخۆ و گرنگ رێکخستووە، ئەمەش وایکردوە ئەمریکا هەراسان بکات؛  بەجۆرێک دەتوانێت هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بە بەردەوامی ئەنجام بدات، تەنانەت لەو کاتانەشدا کە ئینتەرنێتی ناوخۆیی ئێران بە تەواوەتی پچڕاوە.