ئێران هێرشیكردە سەر بنكەكانی ئەمریكا لە كوەیت و ئوردن و بەحرەین
هەساو ئەمیر
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
هەریەك لە كوەیت و ئوردن و بەحرەین رایانگەیاند، بەرپەرچی هێرشی چەند موشەك و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانیان داوەتەوە.
لە وەڵامی هێرشەكانی ئەمریكا بۆسەرباشوری وڵاتەكەی دورگەی لارك و گەروی هورمز ئێران هێرشیكردە سەر بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە بەحرەین و كوەیت و ئوردن.
سوپای پاسداران بڵاویكردەوە، بە موشەكی بالیستی بنكەیەكی ئەمریكایان لە ئوردن كردوتە ئامانج و لە بەرامبەردا هێزە چەكدارەكانی ئوردن رایگەیاند، بەرپەرچی10 موشەكی بالیستی ئێرانیان داوەتەوە، سێ موشەكیش لە ناوچەی چۆڵدا كەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانیان لێنەكەوتووەتەوە.
هاوكات، هێزی بەرگری ئاسمانی بەحرەین رایگەیاند، چەند هێرشێكی ئاسمانی و درۆنی ئێرانیان پوچەڵكردووەتەوە كە خاكی وڵاتەكەیانی كردبووە ئامانج.
لە لایەكی ترەوە، سوپای كوەیت رایگەیاند، بەرپەرچی هێرشی چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانیان داوەتەوە كە لە ئاسمانی وڵاتەكەیاندا سوڕاونەتەوە.


