قالیباف: رێگە نادەین واشنتۆن پێچەوانەی لێکتێگەیشتنەکان لە گەروی هورمز تێپەڕێت
محەمەد رزگار
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، واشنتۆن پێچەوانەی یاداشتی لێکتێگەیشتن دەیەوێت لە رێڕەوی باشوری گەرووی هورمزەوە تێپەڕێت، بەڵام تاران رێگە بەوە نادات.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، سەڕەڕای ئەوەی دوژمن توانیویەتی چەند کەشتییەک لە گەروی هورمزەوە تێپەڕێنێت، بەڵام هێزەکانی ئێران کۆنترۆڵی گەروەکەیان کردووە و رێگە بە دەستپێکردنەوەی هاتووچۆ تێیدا نادەن.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاشکراشیکرد، لەگەڵ عومان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە گەروی هورمز و سەپاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئێرانی بەسەر گەروەکەدا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان نییە.



