ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا رایگەیاند، گەلی روسیا بە هاوسۆزییەوە لە پشت گەلی ئێران وەستاوە و بەرگریی لە بەرژەوەندییە باڵاکانی نێوانیان دەکەن و بەڵێنیش دەدات هاوکاری ئێران بکات.

لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران، لە  لوتکەی رێکخراوی هاریکاریی شەنگهای ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا جەختی لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

پوتن رایگەیاند، روسیا و ئێران سەرەڕای رەوشی سەربازی و سیاسی، هاوشێوەی ساڵی رابردوو پەیوەندییە ئابورییەکانیان دەپارێزن .

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کاتە سەختەدا وەک روسیا هەوڵدەدەن هاوکاری تاران بکەن و کەلوپەلی پێویستی بۆ دابین بکەن.

لە میانی دیدارەکەدا پوتین داوای لە هاوتا ئێرانییەکەی کرد، سڵاوی خۆی بە موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران بگەیەنێت و جەختیشی لەسەر قووڵایی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە.