پێگەی ئەکسیۆس بڵاویکردوەتەوە، بە ئامانجی رێگری لە ئێران لە دوبارە بنیاتنانەوەی توانا راداری و موشەکییەکانی دۆناڵد ترەمپ و یاریدەدەرە باڵاکانی تاوتوێی ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی سنوردار دەکەن بۆسەر ئێران لە گەروی هورمز.

ئەکسیۆس لە زاری لێپرسراوانی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردوەتەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت بە هێرشی سنوردار تواناکانی ئێران لە گەروی هورمز لاواز بکات.

ئەکشیۆس دەڵێت؛  پلانەکە لەلایەن فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئامادەکراوە و لەلایەن وەزیری جەنگییشەوە پاڵپشتی دەکرێت، ئامانج لەم پلانە کەمکردنەوەی مەترسیی هێرشەکانی ئێرانە بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا.

ئەکسیۆس ئاشکرای کردوە، سێنتکۆم پێیوایە سوپا پێویستی بە ئەنجامدانی هێرشی خولیی و بەردەوام هەبێت بۆ رێگریکردن لە بەهێزبوونه‌وه‌ی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و موشەکیی ئێران، تا بتوانرێت هاتوچۆی رۆژانەی کەشتییەکان لە کەنداو بە ئارامی مسۆگەر بكرێت.