ئێران: سزاکانی ئەمریکا تاوانی نێودەوڵەتیین دژی مرۆڤایەتی
محەمەد رزگار
٢٨ی ئابی ٢٠٢٦
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، سیاسەتی گەمارۆ ئابورییەکانی ئەمریکا پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،، سیاسەتی پەراوێزخستن و گەمارۆ ئابورییەکانی ئەمریکا، پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەکارهێنانی سزای ئابوری و هەوڵدان بۆ دابڕینی وڵاتێک لە سیستمی دارایی و بازرگانیی نێودەوڵەتی، زیانی راستەوخۆ بە ژیانی رۆژانەی هاووڵاتییانی مەدەنی دەگەیەنێت.



